دارایی عیراق: سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" سبەینێ دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەستپێدەکات".

 

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزیری دارایی حکومەتی عیراق ڕایگەیاند" كە لەسەر ڕاسپاردەی مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران، لە سبەینێ‌ چوارشەممەوە وەزارەتی دارایی دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی تەواوەتی فەرمانبەران بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ". 

 

لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقە، ئەو بڕە پارەیەی دانراوە بۆ هەرێم کە مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم، هاوکات تائێستا لە هەرێم مووچەی مانگی نیسان بەلێبڕینی ١٨%یشەوە دابەش نەكراوە.

 

 



PM:07:00:06/10/2020