کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر فرەبازنەیی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

کۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد. 

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردوە و لەسەر پێنشیاری لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر دابەشكردنی ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن بۆهەر پاریزگایەك بەبێ كۆتایی ژنان.

 

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەك پەرلەمانتار لەسەردواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران داوایەكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد و داوای بانگهێشتكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و علی عەلاوی وەزیری دارایی عێراقیان بۆ پەرلەمان كرد.

 

لای خۆشیەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەكی راسپارد بۆ رێوشوێنی میوانداریكردنی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران. 



PM:04:00:10/10/2020