بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بەهۆی نەبوونی مووچەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانوبەرەی میری سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ بایکۆتی دەوامیان کرد.

 

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند کە" کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کارمەندانی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانوبەرەی میری شاری سلێمانی بەهۆی زۆری دەوام و نەدانی مووچە، بایكۆتی دەوامیان دەستپێكرد و داوا دەکەن موچەکانیان پێبدرێت".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، كه‌ هێشتا حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كردوه‌، لە ئێستادا هه‌رێم  چاوی لەوەیە دوای دابەشکردنی مووچەی عیراق ٣٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هەرێم بنێرێت، هاوکات ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی چواری ساڵی ٢٠٢٠ە، بەو هۆیەشەوە بەشێكی زۆری فەرمانبەران و مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان دەستپێكردووە.




AM:10:10:11/10/2020