فۆتۆ ستۆریەک لەسەر کارکردنی رۆژانەی نەخۆشخانەی عەلی ناجی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی

‌فۆتۆ: شوان محەمەد

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی د. سەرخێڵ ئارێز بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند: رۆژانە لە نێوان ٥٠٠ تا ٦٠٠ پشکنین بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدەین، لەو ژمارەیە ٣/١ ئەوانەی پشکنینیان بۆ دەکەین تووشی کۆرۆنا بوو".

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی وتیشی " ژمارەی گیان لە دەستدان لە پارێزگای سلێمانی ٦٪ کە رێژەیەکی زۆر بەرزەو لەسەر ئاستی عێراق لەرووی گیان لە دەستدانەوە لە پێش هەموو پارێزگاکانەوەیە بە بەغدادیشەوە ". ئەو داوا لە هاولآتیان دەکات پابەندی رێنوماییە تەندروستییەکان بن و کەمامە ببەستن و زوو زوو دەستبشۆن و دوور بکەونەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان و، هەمیشە هەوڵ بدەن پانتاییەک لە نێوان خۆیان و کەسی بەرامبەردا هەبێت".

 

فۆتۆ ستۆریەک لەسەر نەخۆشخانەی " عەلی ناجی " تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی..



AM:11:59:13/10/2020