هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی سوریا دەستی پێكرد

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری سوریا بە بەشداری سێ كاندید ئەمرۆ سێشەمە دەستی پێكرد.

جیا لەبەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری ئێستای سوریا، دوو كەسی دیكە كە سیمایەكی زۆر ناسراویان نیە، خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە كاندید كردوە.

لەماوەی 50 ساڵی رابردوو لەهەموو هەڵبژاردنەكاندا تەنها یەك كاندید بووە‌و ئەم هەڵبژاردنە یەكەمین هەڵبژاردنی سوریایە كە زیاتر لەیەك كاندیدی هەبێت.

نەیارانی بەشار ئەسەد‌و وڵاتانی رۆژئاوا ئەم هەڵبژاردنە بەشانۆگەریی ناولێدەبەن.

سوریا داوای لە وڵاتانی هاوكاری خۆی: روسیا‌و ئێران‌و كۆریای باكور كردوە تا چاودێری هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە بن.
لەلایەكی ترەوە كوردانی سوریا بڕیاریانداوە ئەم هەڵبژاردنە بایكۆت بكەن.

لەمبارەیەوە ئه‌مڕۆ سێشەممە سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كانتۆنی‌ جزیره‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوای‌ له‌ دانیشتوانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان كرد به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن و به‌ ته‌واوی‌ بایكۆتی‌ بكه‌ن.



PM:03:50:03/06/2014