دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ١٠ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ڕایدەگەیەنێت" موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ دواناكه‌وێت‌ و دوو ڕۆژى دیكه‌ش دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌ستپێده‌كات".

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران دەستپێدەكات.

 

هاوکات لای خۆشیەوە جەمار كۆچەر، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دابەشکردنی موچەی ئه‌م مانگه‌ى فەرمانبەران وەک مانگی ڕابردوو دواناکەوێت‌و پێشبینیدەکرێت لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا دەست بەدابەشکردنی بکرێت". 

 

هەروەها بەپێی بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بێت، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە ٣٢٠ ملیار دینارە ڕەوانەی هەولێر دەكرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە خانەنشینانی شارستانی وەك كۆتا شوێن مووچەكانیان وەردەگرن، بەمەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی هەرێم دێت، تا ئێستاش دیار نییە ئاخۆ لەگەڵ عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ دەكرێت یان نا، چونكە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە دواین كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا خشتە و لیستی دابەشكردنی مووچە لەگەڵ عیراق هاوتا بكات.



AM:09:27:21/10/2020