پۆلیسی راپەڕین: هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک گەیەنرایە پزیشکی دادوەری رانیە، کە شوێنەواری گولـلە بەسەر جەستەیەوە بووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 5:40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی ( م،ح،آ) لەدایک بووی ١٩٧٤ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە، شوێنەواری فیشەک بە جەستەوە هەیە.

 

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە" بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە". 



PM:07:30:23/10/2020