سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
حزبی بەعس مردنی عیزەت دووری راگەیاند
هەرچەندە چەند جارێکە میدیاکان باس لە مردنی کەسی دووەمی حیزبی بەعس دەکەن، بەڵام هەموو جارێک هەواڵێکی پێچەوانەی ئەو بڵاودەبێتەوە، دوێنێش جارێکی تر حزبی بەعس مردنی عیزەت ئیبراھیم دووری ئەمینداری گشتی حزبەکەی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا حزبی بەعسی ھەڵوەشاوە لەگەڵ هەواڵی مردنی عیزەت دووری بڵاویشیكردەوە، بڵاویکردەوە" عیزەت دووری جێگری پێشووی سەدام حسێن، ماوەی چەند ساڵێكە سەركردایەتی ڕێكخراوێكی چەكداری دەكات بەناوی بزوتنەوەی نەقشبەندی، كە لە پاش داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە خۆی حەشارداوە و ئەمریكاش بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هەركەسێك تەرخانكردبوو، كە زانیاریی بدات لەسەری، ببێتە هۆی دەستگیركردن یان كوشتنی".
ئەو راگەیاندنەی حزبی بەعس ئاماژەی بۆ هۆی مردنی عیزەت دووری رانەگەیاندووە.
عیزەت ئیبراھیم دووری لە ١ی تەممووزی ١٩٤٢ لە ناوچەی دووری سەر بە پارێزگای سەلاحەددین لەدایکبووە، ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسمەوە دەستگیردەکرێت و پاش ئازادكردنی یەکێک دەبێت لەو بەعسیانەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە کودەتای ١٧ی تەممووز ١٩٦٨.
هەروەها، لە ساڵی ١٩٦٩دا عیزەت دووری بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس و لە ساڵی ١٩٧٩ لە حزبدا بووەتە جێگری سەدام حسێن سەرۆکی حزبی بەعسی عێراقی و لەکاتی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ سەرکردەی ناوچەکانی باکووری عێراق بووە.
AM:10:25:26/10/2020
عیزەت دوری
حزبی بەعس
ئەمەریکا
عێراق
زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی بەھێزی شەپۆلی بارانبارین بڵاوکرایەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
بنزیمە گەڕایەوە ریاڵ مەدرید
ئەستێرەکان
هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بە شێرپەنجە کۆچی دواییکرد
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا
وێنە.. چۆپی فەتاح بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
هەڵکەوت زاهیر خەڵاتی ئایکۆنی ئاوازدانەری نیشتمانی عەرەبی پێبەخشرا
سارا نەدیم بووە شاجوانى ژینگەى کیشوەرى ئاسیا
Spee Media