خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران لە ئیدارەی گەرمیان دەستیپێکرد

‌ئەرشیف

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان و بەشێك لە فەرمانبەران دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران لە ئیدارەی گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و چەند داواكارییەكان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كرد و داوا دەكەن مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی تەواوەتی دابەش بكەن،  لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان هەڵوێستی دیكە دەگرنەبەر.

 

پێشتریش چەندین جار مامۆستایان و فەرمانبەران لەشاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دژی پێنەدانی مووچەی تەواوەتی و لەكاتی خۆیدا گردبونەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو بەو هۆیەشەوە بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە دامودەزگا حكومیەكان كراوە.

 



AM:10:48:27/10/2020