بزوتنەوەی گۆڕان حەوت پۆستی لەسەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەرگرت

ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان حەوت پۆستی راوێژكار و شارەزای لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت.

 

كاوە عەبدوڵا، رێكخەری ژووری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند" لەچوارچێوەی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پڕكردنەوەی پشكی لایەنەكان، حەوت پۆستی راوێژكارو شارەزای دیكەی لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە وەرگیرا".

 

ئەو پۆستانەی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەریگرتون پێكهاتوون لە دوو راوێژكار و دوو شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم و سێ راوێژكار لە وەزارەتەكانی پلاندانان، كشتوكاڵ و پەروەردە سەرجەم كاندیدەكانیش لە ژنانن.

 

پۆستەكان بەمشێوەیەن:

چیمەن حەمە رەشید راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم

شاناز محەمەد راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم

سۆز عەبدولقادر راوێژكار لە وەزارەتی پلاندانان 

شەیما جەمال راوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ

تانیا عوسمان راوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە 

رەهێڵ دزەیی شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم

بەهرە محەمەد شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم



PM:04:32:29/10/2020