لە شاری دهۆك كەسوكاری رۆژنامەنووس‌و چالاکوانە دەستگیركراوان داوای بەهاناوەچوون دەكەن

كەسوكاری دەستگیركراوانی دهۆك و بادینان رایدەگەیەنن" لە ئێستادا ١٧ كەس لەو دەستگیركراوانە شوێنیان دیار نییە". 


لە راگەیەندراوێكدا کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی پارێزگای دهۆک ئاماژەیان بەوەکردووە" ماوه‌ی زیاتر لە دوو مانگە و بەدیاریکراوی لە رێككه‌وتی ١٣ی ٨ی ٢٠٢٠ وه‌ تا ئه‌مرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دەڕفێنێت و ده‌ستگیردەکات".


دەشڵێن" بەپێی ئەو ئامارەی لامانه‌ ژماره‌یان دەستگیرکراوەکان زیاتر لەو ماوەیەدا (٢٨٠) كه‌س بوو، زۆربەیان دوای بەڵێننامەی ژوری بێدەنگبونیان (تعهد) لەژێر هەڕەشەی و ئەشکەنجەی دەزگا ئەمنیەکان ئازاد بون، بەڵام هێشتا (١٧) کەس ماون و شوێنیان دیار نیە، بەپێی سەرچاوەی نافەرمی لە سەری ڕەشن لە سەلاحەدین".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

تکایە فریای بادینان و کەسوکارەکانمان کەون
بۆ بەڕێز/ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کومەڵگای مەدەنی

ماوه‌ی زیاتر لە دوو مانگە و بەدیریکراوی لە رێككه‌وتی ١٣-٨-٢٠٢٠ وه‌ تا ئه‌مرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دە ڕفێنێت و ده‌ستگیردەکات، كه‌ بەپێی ئەو ئامارەی لامانه‌ ژماره‌یان دەستگیرکراوەکان زیاتر لەو موەیەدا (280) كه‌س بوو، زۆربەیان دوای بەڵێنامەی زوری بێدەنگبونیان (تعهد) لەژێر هەڕەشەی و ئەشکەنجەی دەزگائەمنیەکان ئازادبونە، بەڵام هێشتا (١٧) کەس ماون و شوێنیان دیار نیە، بەپێ سەرچاوەی نافەرمی لە سەری ڕەشن لە سەلاحەدین.

لە چەند خالێکدا مەترسی پرۆسەیە دەخەینە ڕوو.

یه‌كه‌م: ئه‌م پرۆسه‌ی ڕه‌شبگیرییە لەبەر زیادبونی دەنگی ناڕازیە لە پارێزگای دهۆک، چونکە مۆچە دوادەکەوێت و خزمەتگوزاری باشنیە و دوخی ئازادی خرابە، هەروەها بێ بڕیاری دادگا (ڕۆژنامه‌نووس، چالاكوان، مامۆستایان) به‌شێوازێكی دڕندانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، بەتایبەتی شێوازی ڕفاندنی مامۆستا (شڤان سەعید) لەبەر چاوی پێنج مناڵ دۆخی سایکولۆجی سێ کچەکەی ناجێگیرە، لەکاتێکدا بێ هه‌بوونی هیچ تاوانێك و ته‌نانه‌ت به‌شداری خۆپیشاندانیش نه‌بوونه و ڕێگه‌ش نادرێت كه‌سوكار و پارێزه‌ران چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانیكراوه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ مەبەستی سیاسی لە پشتە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازی مەدەنیانە، ئەمە مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ پارێزگای دهۆك و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی.

دووه‌م: لە ڕووی یاساییەوە لەهەرێم یاسای ژمارە (١١)ی خۆپیشاندان و یاسای (٣٥) ڕۆژنامەگەری هەیە و لە دەستوری عیراقیشدا مادەی ٣٨ مافی خۆپشاندان و ڕای جیاواز هەیە، بەڵام دەزگا ئەمنیەکان بە پێ یاسای جیاوازی عیراقی کە وەستێنراون خەلک دەڕفێنێت تومەتی مەترسیداری بێ بنەمانە وەکو پەکەکە و تێکدانی ئارامی دەخاتە پاڵ چاڵاکوانان، هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری حزبی و دور لە یاسا و دامەزراویبون خەلک دەستگیردەکات، چونکە ئەو ئەنجومەنە لە پێنج ئەندام پێکدێت، لە بەیاننامەیەکدا لە رێککەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٠ بەیاننامەیەکی تێکەڵ و مەتاتی بڵاوکردووە کە بەناڕاستەوخۆ چاڵاکوانان بەتێکدان و تیرۆر تومەتبار دەکات و ڕای گشتی و بیانی چەواشەدەکات، سێ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنەکەش لە هەمان ڕۆژدا ئەو بەیاننامەی لە لایەن دوو ئەندامی پارتیەوە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەرچۆە ڕەتدەکەنەوە و ئاگادار نین و بە سیاسی دەزانن و لایەنەکانی دیکەش لەنێو حکومەتی هەرێم بێجگە لە پرتی و ئۆپۆزسیۆنیش دژی ئەم هەوڵەن.

سێیەم: گومان دەکەین ئەم چاڵاکوان و ڕۆژنامەنۆسانە ئەشکەنجەدرابێن و لەژێر هەڕەشە ئیفادە و ئعتیرافی خراپ پێ بنۆسن (چونکە پێشتر لەم ماوەیەشدا خەلک ئەشکەنجەدرا)، بێ بڕیاری دادگا موبایل و کەلوپەلی خێزانی دەستگیرکراوەکان و ئایپادی خوێندنی مناڵەکانیان بردویانن، بە وێنەی خێزانی و تایبەتی خۆیان هەڕەشە لە دەستگیرکراوان دەکرێت، ئەم پرۆسەیەی دەستگیرکردنی خەلکی ناڕازی بەردەوامە، بە ڕێگێریکردنیش لە دەربڕینی مەدەنی و یاسایی ئوتۆماتیکی خەڵک بیر لە ڕێگای توندوتیژ دەکات چونکە پێکهاتە سۆسیۆلۆژی ئەو ناوچەیە عەشاییریە، ئەمەش مەترسیدارە و دەستەڵات خۆی بەرپرسیارە.

له‌به‌ر ئه‌و خاڵانەی ئاماژەمان پێکرد، داواكارین و تكایه‌ هه‌ر چی زووه‌ هه‌وڵی جدی بدرێت ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی مەترسیدارە بوه‌ستنێرێت، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

لیستی یەکەم:
- ناوی ده‌ستگیركراوه‌ مەدەنیەكانی پارێزگای دهۆك:
شێروان شێروانی (ڕۆژنامەڤان).. دهۆک ٧/١٠/٢٠٢٠
شڤان سەعید بەرۆشکی (مامۆستا و چاڵاکڤان).. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
گوهدار زێباری (ڕۆژنامەڤان).. ئاکرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠
ئەیاز کەرەم (ڕۆژنامەڤان) .. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠
هاریوان عیسا (چاڵاکڤان).. سێمێل ٢٢/١٠/٢٠٢٠
بەدەل بەرواری (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
ئومێد بەروشكی (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠
لیستی دووەم:
- ناوی گروپێکی چاڵاکوانی سیاسی مەدەنی پارێزگای دهۆك:
مەسعود شنگالی (مامۆستا) دهۆک ٣٠/٨/٢٠٢٠
سلێمان کمال هاریکی (مامۆستا) ئاکرێ ٦/٩/٢٠٢٠
سلێمان موسا زێباری (چاڵاکڤان) ٦/٩/٢٠٢٠
ساڵح عەبدولجەبار (مامۆستا) شێلادزێ ٢٠/٨/٢٠٢٠
جەمال خەلیل سندی (مامۆستایێ زانکۆیێ) زاخۆ.. ٤/٩/٢٠٢٠
بەندەوار ئەیوب رەشید (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
پەهلەوان عادل بناڤی (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
کارکەر عەباس عەلی روستینکی (چاڵاکڤان).. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠
وەڵات گەودا (چاڵاکڤان) .. زاخۆ ٩/٩/٢٠٢٠
دکتور عامر (مامۆستا) .. دهۆک

٭ لەبەر بەردەوامی پرۆسەکە پێمان وایە ژمارەی زیندانیان زیاترن، بەڵام ئەمە ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوە ناسراوەکان بون.

کەسوکارانانی دەستگیرکراوەکانی پارێزگای دهۆک.
١/١١/٢٠٢٠



AM:10:40:02/11/2020