نرخی ئەمپێرێ كارەبای موهلیدە ئههلییهكان لە مانگی تشرینی یەکەم له نێوان ههزارو پێنج سەد بۆ دوو ههزار دیناردا دەبێت.
راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٠.١١.٢) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کۆبوەوە، بۆ دیاری کردنی نرخی موەلیدە بۆ مانگی (١٠)، لە مانگی رابردوودا موەلیدە ئەھلییەکان لە نێوان (٣٥ بۆ ٥٥) کاتژمێر کاریان کردوە و نرخی ئەمپێرێک لە نێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دەبێت، بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت".
ئاشکراشیکرد، سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە، کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.