لەبارەی پێکدادانی نێوان گەریلا و پێشمەرگە
حکومەتی عێراق راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


حکومەتی عێراق لە راگەیاندنێکدا لەبارەی پێکدادانی نێوان گەریلا و پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆک مەحکوم دەکات.


لە راگەیاندنێکدا کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە " بە توندی هێرشەکەی ناو خاکی عێراق ڕەتدەکەینەوە و بەڵێنیش دەدەین سنورێك بۆ هێرشکردنە سەر سەروەری وڵات دابنێین."


هەروەها لە راگەیاندنەکدا هاتووە " ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشانە و پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەری وڵات".


دوێنێ (هەپەگە) باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ هۆشدارییمان پێدان، هێزەکانی پارتی هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بچنە ناو کامپەکەمان لەنزیک گوندی بەبادێ لە دەڤەری گارە،  لەگەڵ ئەو هەوڵدانە بۆ هێرشکردنیش، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکارنەهێنا".
 


AM:09:30:05/11/2020