كاندیدی گۆڕان بۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاشكرا كرا
فۆتۆ: شوان محەمەد
ئەگەرچی تا ئێستا كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەكان بەفەرمی دەستنیشان نەكراون، بەڵام ئەمرۆ وەزیری بازرگانیو پیشەسازی ئاشكرا كرا.
ماڵپەڕی نەوا لەزاری سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازیی "حەسەن باقی حاجی حەسەن"ی دەستنیشان كردوە كە بازرگانێكی شاری سلێمانییە.
ئەمەش لەكاتێكدایە تا ئێستا دوو كاندید لە بزوتنەوەی گۆڕان یەكلابووەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان. پێشتر مستەفای سەید قادر بۆ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە یەكلایی بووەتەوە.
ەپێی رێکەوتنی نێوان پارتیو گۆڕان وەزارەتەكانی پێشمەرگە، دارایی و ئابوری، پیشەسازی و بازرگانی، ئەوقاف و کاروباری ئاینیو سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە بزوتنەوەی گۆڕان دراوە.
PM:02:48:05/06/2014