دادگای کەرکوک زیندانی هەتاهاتیان بۆ دوو تاوانبار دەکرد دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر ئافرەتێکی خاوەن پێدوایستی تایبەت

دادگای تاوانەكانی كەركووك، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ ی تشرینی دووەم،  بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ تۆمەتباری دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ئافرەتێكی خاوەن پێداویستی کورد دەركرد.

 


بەپێی بەڵگەنامەیەكی دادگای تاوانەكانی كەركووك ئاماژە بۆ ئەوە کراوە"سەرۆكایەتیی دادوەر مەتین ئەكرەم تەها، لەسەر تاوانی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر (ژ. ج. م) بەپێی مادەی 393/1/2/ بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ دوو تاوانباری ئەو دۆسیەیە دەركرد".

 


لەکاتی ردوواوەکەدا ڕائید هەڤاڵ محەمەد، ئەفسەری بەشی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی پردێ بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو "دوو تۆمەتبار لەسەر دەستدێژیكردنە سەر ئافرەتێكی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ دەستگیر کراون و ئەو دوو كەسەش دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، هەروەها دانیان بەوەدا ناوە كە حەوت كەسی دیكەش هەمان كردەوەیان لەگەڵ ئەو ئافرەتە كردووە و دۆسییەكە لە پردێ نەماوە و براوەتە دادگای تاوانەکانی كەركووك".




لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ، دوو چەكداری حەشدی شەعبی لە پردێ دەستڕێژیی سێكسیان كردە سەر ئافرەتێكی خاوەن پێداویستیی تایبەتی كورد و پاشان دەستگیر كران و دانیان بەوەدا نا كە حەوت كەسی دیكەش ئەو كردەوەیەیان لەگەڵ هەمان ئافرەت کردووە و ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

 
ئەو دۆسیەیە لەکاتی خۆیدا بووبە پرسێکی میدیای گەرم و بەرپرسانی هەرێم لەسەر ئەم دۆسیە هاتنە دەنگ و لە گۆشە نیگای داگیرکردنی کەرکوک و دەستدرێژی کردن بۆ سەر ئافرەتی کورد مامەڵەی لەگەڵ کرا.

 


PM:01:22:09/11/2020