ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " بەپێی رێککەوتنی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی کازمی، ئەم مانگە دو مووچە بێ دواکەوتن دەدرێتە فەرمانبەران، لە بەرامبەردا پەرلەمان یاسای قەرز تێدەپەڕێنێت، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت دەبێت هەرێمیش دوو مووجە دابەشبکات".
لە نووسینێکدا بە ناونیشانی " ئەم مانگە دەبێت حکومەت دوو مووچە بدات " سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق نووسیوویەتی "بەپێی رێککەوتنی پەرلەمانی عێراق و حکومەتی کازمی، ئەم مانگە دو مووچە بێ دواکەوتن دەدرێتە فەرمانبەران، لە بەرامبەر دا ئێمەش یاسای قەرز تێدەپەرێنین".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵشڵیت " بە هەمان پێوەر دەبێت حکومەتی هەرێم بێ هیچ بیانوییەک لەم مانگەدا دوو مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، چونکە پشکی خۆی وەردەگرێت لە عێراقەوە و پارەی تەواوی لەبەردەستە".
پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق تێبەپڕێنرێت و دوای ئەم کارە حکومەتی عێراق دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچە و ناردنی پشکی هەرێم.