دوو گەنج لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بە چەقۆ كوژران

ئەمشەو لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە نێوان چەند گەنجێکدا بوو بە شەڕە چەقۆ، کە بە هۆیەوە دوو گەنج کوژران. 

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی شەڕەچەقۆوە لە بەردەم سینەماکان و مزگەوتی گەورەی سلێمانی، دوو كەس برینداربوون و لە ئاکامدا بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستدا، كه‌ ته‌مه‌نیان ٢٣ و ٢٢ ساڵانه‌. 

 

هاوکات لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەکە و چەند کەسێک لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



PM:11:13:13/11/2020