لەسەر داوای ئازادکردنی دەمیرتاش
هاوپەیمانێکی ستراتیژی ئۆردوغان دەست لە کاردەکێشێتەوە

هاوپەیمان و دۆستی ستراتیژی ئۆردغان کە پێشتر سەرۆکی پەرلەمان بووەو لە ئێستاشدا راوێژکارە، بولینت ئیرینج دەستی لە کاركێشایەوەو پشتی لە ئۆردوغان کرد.

 

 
میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن کە بولنت ئێرینج وەک راوێژکار دەستی لەکارکێشاوەتەوە لەبەرئەوەی داوای ئازادکردنی چەند زیندانێکی سیاسی کردووە لەوانە سەرکردەی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش، بەڵام رووبەڕووی هێرشێکی قورس بۆتەوە.

 

 
بولنت کە ٧٢ ساڵە دەستی لە ئەنجومەنی راوێژکاری باڵا کشاندەوە، ئەو ئەنجومەنە پێکهاتووە لە ژمارەیەک بەرپرسی گەورەی پێشووی ئەو وڵاتە کە راسپاردەو پێشنیاریان ئاراستەی حکومەت دەکرد.

 

 
بولنت کە بەیەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشە دەژمێردرێت لە ساڵی ٢٠٠١ دا دەستلەکارکێشانەوەکەی لە رێگای تویتەرەوە راگەیاند و، ژمارەیەک میدیای فەرمی نزیک حکومەتیش هێرشی توندیان کردۆتە سەر.

 

 
بولنت لە بەرنامەیەکەی تەلەفزیۆنی داوای ئازادکردنی سەرکردەی هەدەپە دەمیرتاش و سەرمایەدار گەورە عوسمان کافالا کرد.

 


PM:10:31:24/11/2020