نرخی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له سلێمانی بۆ مانگی 11 دیاریکراو ئاماژە بەوەدەکرێت، نرخی ئەمپێرێک له نێوان (5750 بۆ 7000 دیناردا دەبێت و بەرنامەی کارەبای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (11) , دوا هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان, نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 5 هه‌زار و "500" دینار بۆ "7" هه‌زار دینار دەبێت، به‌ڵام به‌هۆی سوتان محه‌ویله‌به‌كی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی باشور له سلێمانی" موه‌لیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه له باشوری سلێمانی موه‌لیده ئه‌هلی زیاتر كاری كردوه له‌به‌رئه‌وه نرخی مۆلیده له‌و گه‌ڕه‌كانه زیاتر ده‌بێت بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت.
سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ ئەم مانگە ، ئاماژە بەوەکراوە، له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.