ڕاپەڕین.. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا هیچ حاڵەتێکى تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێكی کورتدا بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین سفر بووە، بە هیوای پابەندبوونی بەردەوام بەڕێنماییەکانەوە.

 

بەگوێرەی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم تائێستا لە هەرێمی کوردستان ٩٧ هەزار و ٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦٠ هەزار و ٦٨٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٣ هەزار و ١٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:12:48:02/12/2020