نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردو بۆ سەر نەخۆشخانەکە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت" ئێمە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هێچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هیچ نەخۆشێکیتر".
نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" دوای ئەوەی کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو و باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، شەوی ڕابردو کاتژمێر (٣) گیانیلەدەستدا لە ئەنجامدا کەسوکاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلوپەل وئامێرو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەگەیەنن وە دوو کارمەند برینداردەکەن".
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، ئێمە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە بە هێچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکیتر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن و خۆیان بپارێزن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێبکەن.
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی، ژمارهی ئهو كهسانهی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای هەولێر گهیشتووهته ٣٤ ههزار و ٩٣٠ توشبوو، لهو ژمارهیهش ٢١ ههزار و ٣٩٢ توشبوو چاكبوونهتهوه و ٨٥٧ كهسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لهدهستداوه.