بزوتنەوەی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران

بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی خحپیشاندانەکانی شاری سلێمانی بەتوندی ئیدانەی بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەكات و داوا لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكات دەستبەجێ بەكارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و دەستگیركراوانیش ئازاد بكەن.

 

بزووتنەوەی گۆڕان لەڕاگەیەنراوێكدا بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و رایگەیاندووە" خۆپێشاندان و گردبونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەكێكە لەسەرەتایترین مافە مەدەنیەكانی هاوڵاتیان، لە ئێستاشدا گوزەرانی خەڵك بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بە تایبەت لە دۆخێكی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵكی كوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچە و بژێوی خۆپیشاندان بكات". 

بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەكردووە، پشتگیری تەواوی داواكارییەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ فەراهەمكردنی ژیانێكی شایستە و موچە، هەموو هەوڵی سیاسیشیان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بووە لەحكومەتدا. 

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، گۆڕان بە توندی ئیدانەی بەكارهێنانی توندوتیژی دەكات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، داواكاریشن لە هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای سلێمانی كە دەستبەجێ بەكارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەكانیش ئازاد بكەن. هەروەها پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەلە بكات لە ئەنجامدانی چاكسازی و ڕێكەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینكردنی قوتی خەڵكی كوردستان.



PM:05:06:03/12/2020