ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی قەزای سەیدسادق، رێگای نێوان سلێمانی -هەڵەبجەیان داخست و لەبەردەم بارەگای پارتی دەستیان بەخۆپیشاندان کرد، لەنێوان خۆپیشاندەران و هاووڵاتیان گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزایی سەیدسادق لە دژی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و خراپی گوزەرانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
هاوکات خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی سلێمانی -هەڵەبجەیان داخستووە و چوونەتە بەردەم بارەگای پارتی و چەکدارانی بارەگاکەش بۆ دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران تەقە بە ئاسماندا دەکەن و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هاووڵاتیان دروستبوو.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و بهشێك له شارو شارۆچكهكانی ههرێمی كوردستان بههۆی نهبوونی موچه و كهمی خزمهتگوزارییهوه دهستیان به خۆپیشاندانكردووە، هەروەها دوێنێش لە پیرەمەگرون و ناحیەی بازیانی سەر بەپارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بارەگای هەریەکە لە پارتی و یەکێتی سوتێندرا.