تۆمەتبارێکی سەرەکی دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو

یەکێک لەوانەى کە بە هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی لە ساڵی ٢٠١١ تۆمەتبار کرابوو ئەمرۆ لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادکردنی دەرچوو، ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە ڕێکخراوی DHRD کە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەن، دەڵێت، داوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکە دەکەن.  

کارزان فازڵ، پارێزەر لە تیمی داکۆکیکار لە رێکخراوی DHRD کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی دەکەن بە (سپی) راگەیاند" لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەر ئاسۆس هەردی، رۆژنامەنوس و نوسەر لە ساڵی ٢٠١١ لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بووە و ئەمڕۆ یەکێک لەو تۆمەتبارانەی لە دۆسیەکەدا ناوی هاتبوو دوای چەند دانیشتنێکی دادگایی کردنی و نکۆڵی کردنی لە بوونی بەڵگە لەسەر تۆمەتبارکردنی، لەلایەن دادگاوە بەوتەی خۆیان 'بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست' ئازاد کرا و ئێمەش لەسەر ئەو دۆسیەیە داوای پێداچونەوە دەکەین".

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دیکە دۆسیەکەی جیاکراوەتەوە و تا ئێستا شوێنی دیاری نەکراوە و چاوەڕواندەکرێت لەمانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو دادگایی بکرێت.  

رۆژی ٢٩ی ٨ی ٢٠١١ لەبەردەم نوسینگەی کۆمپانیای ئاوێنە هێرشکرایە سەر ئاسۆس هەردی، رۆژنامەنوس و نوسەرو لە هێرشەکەدا سەری شکێنراو باس لەوەکرا عەمید و پیشمەرگەیەک بە هێرشەکە تۆمەتبارن.  

PM:03:53:07/12/2020