فڕۆكەكانی توركیا سنووری ئامێدی بۆردوومان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
 
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی گوندی کێستەیان لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد. 
 
بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، بەڵام لە بەر نزیكی شوێنی بۆردومانەكە و دەوروبەری ترسێكی زۆری لەلای دانیشتوانی سنوورەکە دروستكردووە. 

PM:04:01:13/12/2020