پێشمەرگەیەک لە پێکدادانی شەوی رابردوو نێوان پەکەکە و پارتی کوژرا

لە پێکدادانی شەوی رابردووی ناوچەی ئامێدی نێوان پێشمەرگەکانی پارتی و گەریلاکانی پەکەکە، پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستدا، پەکەکەش دەڵێت" سێ گەریلامان بریندار بووە".

 


وەک میدیاکانی نزیک پارتی ئاماژەی بۆ دەکەن" شەوی رابردوو ژمارەیەك گەریلای پەكەكە بە ئۆتۆمبێل لە بازگەیەكی ھێزی پێشمەرگە دەدەن و ناوەستن، دواتر تەقە لە بازگەكە دەكەن، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەك بەناوی عەبدولرەحمان ئەمین شێخ مووس، بە پلەی مولازمی یەكەم شەھید بوو".

 

 

لەو میدیایانەدا باس لەوەش کراوە کە ئەو ئەفسەرەی ھێزی پێشمەرگە كە جێگری فەرماندەی یەكەی (سریە)ی٢ 2ی فەوجیی ٣ زێرەڤانی بووو، لە شەڕی داعش رۆڵی بەرچاوی ھەبووە.

 


دوێنێ شەویش زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئاشکرای کرد، هێزێکیان لەکاتی جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی خۆیاندا، بەڵام بەهۆی گەمارۆی هێزەکانی پارتییەوە بۆ شوێنەکانی گەریلا، تەقەیان کردووەو لە ئەنجامدا شەڕی روویداوەو سێ گەریلایان بریندار بوون.




PM:01:56:14/12/2020