دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری ئازادکردنی عهبدوڵای مهلا نوری و دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین درا، بەڵام بڕیاری ئازادکردنیان ڕاگیرا.
ئارام مەلا نوری، برای عەبدوڵای مەلانوری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوایدا ڕایگەیاند" هۆکاریی ڕاگرتنی بڕیاری ئازادبوونیان ئەوەبووە، کە داوایان کردووە دەستگیرکراوەکانی دیکەی خۆپیشاندانەکانیش لەگەڵ ئەوان ئازاد بکرێن، هەروەها ئامادە نەبوون فۆرمی بەڵێنامە پڕ بکەنەوە، کە جارێکیتر بەشداریی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت نەبن".
ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە هەریەکە لە عهبدوڵای مهلا نوری، عهزیز ڕهئوف و دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین، لەگەڵ چەندین چالاکوان و خۆپیشاندەرانی دیکە دەستگیرکران، ژمارەیەکیان ئازادکران و زۆرینەیان لە زینداندا هێڵدراونەتەوە.