عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: گەندەڵی‌ و سیاسەتی هەڵە بهێڵێ ساڵێکی سەختمان لەپێش نییە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" ئەگەر نەوت نەدرێت بە عێراق و قاچاغی و کۆمپانیاکاری دەسەڵاتداران لە ھەردولا بەردەوام بێت، ئەمەش حاڵی دۆسیەی نەوت بێت، بە دڵنیایی بۆ موچەخۆر سەختەو بۆ ئەوانەش ڕۆژانە چەندین ملیۆن لە قاچاخی و دۆسیەی نەوت دەبەن باشترینە".

 

عەلى حەمە ساڵح ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە" گەندەڵی و سیاسەتی ھەڵە بھێڵێ، ساڵێکی سەختمان لە پێش نیە، بەڵام ئەگەر نەوت نەدرێت بە عێراق و قاچاغی و کۆمپانیاکاری دەسەڵاتداران لە ھەردولا بەردەوام بێت، ئەمەش حاڵی دۆسیەی نەوت بێت، بە دڵنیایی بۆ موچەخۆر سەختەو بۆ ئەوانەش ڕۆژانە چەندین ملیۆن لە قاچاخی و دۆسیەی نەوت دەبەن باشترینە".

 

ئاماژەی بەوەشکروە" ئەوە ئیرادەو بڕیاری حکومەتی ھەرێمە ساڵێکی خۆش یان سەخت بۆ ئێمە دیاری دەکات، تاوەکو ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک نیە لەگەڵ بەغدا، لێکتێگەشتن ھەیە لە نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا، پەرلەمانی عێراق یەکلایی دەکاتەوە لە یاسای بودجەدا پرسیاری جەوھەری ئەمەیە، ھەرێم 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستدەکات یان نا، بەدڵنیایی لە پەرلەمانی عێراق بە داھاتی نەوت ڕازی نابن، ئەگەر ھەرێم ئامادەبێت نەوتەکە ڕادەستبکات تێپەڕبوونی بودجە ئاسانتر دەبێ".

 

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکرد، ئێستا کاتی ئەوەیە لێکۆڵینەوە لەو ئەگەرو بەربەستانە بکرێت دێتە پێش بودجەکە، لەبری دروشم و تۆمەت؛  پلان دابندرێت، وەک دەرفەتێکی گەورە ئەم پەۆژەی بودجەی 2021 دەبینم، موچەخۆر دوای چەند ساڵێک مانگانەو لەکاتی خۆی موچەکەی وەربگرێت. 

ئەوەشی حستەڕوو، پێداچونەوە بەخەرجی و گەندەڵیەکانی دۆسیەی نەوت، کە 60%‏ داھاتی نەوت ناگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی ئەمە گرفتێکی گەورەی حاشا ھەڵنەگرە، کۆتاییھێنان بەقاچاخی و گەندەڵی بەرپرسانی دەسەڵاتدار لە خاڵی سنوریەکان، کە مانگانە بەقاچاخی و کۆمپانیاکاری 170 ملیار دیناریان دەستدەکەوێت. 



PM:03:29:23/12/2020