لیستێکی گەورەی شیعە خۆی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند



هاوپەیمانی فەتح کە لە هادی عامری و قەیس غەزعەلی و ئەحمەد ئەسەدی و ١٣ گرووپی دی پێکهاتووە، ئەنجومەنی باڵاش چوونەتە ریزی ئەو هاپەیمانییەوەو، لە هەڵبژاردنی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی پەرلەمانی عێراق وەک لیستێکی بەهێز بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن.

 


نەعیم عەبودی پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون کە یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانی فەتح لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نووسیوویەتی " هاوپەیمانی فەتح بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات کە سەرجەم پێکهاتەکانی تێدایە".

 


ئەمینداری لیستی هاوپەیمانی ( فەتح ) وەک ئێستا هادی ئەلعامری دەبێت.



ئەم لیستە کە بە یەکێک لە لیستە نزیکەکانی سەر بە ئێران هەژمار دەکرێت و بەشێکی زۆری میلیشیا شیعەکان سەر بەم لیستەن، پێشبینی دەکرێت لە هەڵبژاردنەکەدا لیستی سائیرونی سەر بە سەدر یەکێک بێت لە لیستە کێبەرکارە بەهێزەکانی.

 


AM:09:56:25/12/2020