پارێزگاری دهۆک ڕایدهگهیهنێت، فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەیەکێک لە چێشتخانەکانی شارەکە دووره له ڕاستیهوه.
ئهمڕۆ یهك شهممه ٢٧ ی كانونی یهكهم عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی دەنگۆی فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەیەكێك لەچێشتخانەكانی دهۆك نوسیویەتی، ئەمڕۆ سەردانی ئەو چێشتخانەیەمان کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە.
پارێزگاری دهۆک ئهوهشی خستۆتهڕوو، هیواخوازین خەڵک سۆشیال میدیا بەکارنەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست.
هەواڵی بەکارهێنانی گۆشتی گوێدرێژەوە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری دهۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابووە، ئەمڕۆش پارێزگار بەدرۆی خستەوە.