قوباد تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ ڕێككه‌وتوین و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست ده‌كه‌ین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت" ئەو بڕگانەی لە پڕۆژەكەدا پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە، هەم رازیین پێی و هەمیش پابەند دەبن پێوەی".

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لە موازەنەی ٢٠٢١دا رەنگیداوەتەوە، ئەو موازەنەیە بەرەو پەرلەمان دەچێت و گفتوگۆیەکی جددی لە پەرلەمان لەسەر ئەنجامدەدرێت بزانین دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی نێوان لایەنە سیاسیەکان و لیژنە پەیوەندیدارەکان دەمان گەیەنێت بە کوێ، بەڵام ئەوەی تا ئێستا هەیە رێککەوتنێکە لەسەر بودجەی ٢٠٢١ کە بەشێکی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە".

 

جێگری سەرۆک وەزیران جەختیشکردەوە، ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە هەیە هەم رازیین پێی هەم پابەند دەبین پێوەی.

 

وتیشی" ئەگەر بودجە پەسەندکرا، ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەین".



PM:04:28:28/12/2020