فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی سنوری بارزان ده‌كه‌ن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چیای شیرینی لە دەڤەری بارزان کرد. 
 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەکانی تورکیا بەرزاییەکانی گەلی مەلای چیای شیرینی لە سنووری بارزان بۆدومان کرد. 

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە و تۆپبارانەکە بەردەوامە و ترس و دڵەڕواکێی لای دانیشتووانی سنورەکە دروستکردووە.



PM:01:08:29/12/2020