فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای گارە دەكەن

ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان لە دەڤەری چیای گارە کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دوو جار چیای گارەیان لە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بەچڕی بۆردومانکرد.

بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێكی زۆری مادییان بەركەوتووە و رەز و باخی هاوڵاتیان بەهۆی بۆردومانەكەوە سوتان. 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چیای شیرین لە سنوری دەڤەری بارزان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆردومانکرا کە بۆ جاری یەکەمە ئەو دەڤەرە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.



PM:03:16:30/12/2020