ئاماری نوێی كۆڕۆنا له‌ جیهان ڕاگه‌یه‌ندرا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٨٣ ملیۆن و ١١٣ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٣ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٦١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٨١٣ هەزارو ٩٥١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٥٨ ملیۆن و ٥٦٧ هەزار و ٦٩٨ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٠ ملیۆن و ٢١٦ هەزارو ٩٩١ كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٥٠ هەزارو ٧٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١١ ملیۆن و ٩٩٨ هەزارو ٧٩٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە. 

AM:09:11:31/12/2020