نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی (١٢) دیاریكرا

نرخی كاتژمێری ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەھلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی (12)‌ بە (35) دینار و نیو دیاری دەكرێت و هاوكات خشتەی كارپێكردنی موەلیدەكان بۆ مانگی یەك‌ گۆڕانكاری بەسەردادێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان كۆبوەوە، بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (12) كەبەپێی نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك سەعات بۆ یەك ئەمپێڕ‌ (35) دینار و نیو دەبێت.

لیژنەكە ئەوەی خستەڕوو، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (250) بۆ (300) سەعاتە بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان نۆ هەزار دینار بۆ (11) هەزار دیناردا دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد" خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە گۆڕداوە، بەیانیان لەسەعات (7:30 بۆ 8:30) و نیوەڕوان لە سەعات (12) بۆ سەعات (1)ی شەو، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن". 


PM:01:06:03/01/2021