نوسەر و رۆژنامەنووسێکی ناسراوی کورد بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد

کەمێک پێش ئێستا شیهاب عوسمان نوسەرو رۆژنامەنوس و پێشمەرگەی دێرین بەكۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەنووسی دیار و پەیامنێری دەنگی گەلی کوردستان و کەنەڵەکانی مەکتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان (شهاب عوسمان) لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا بەهۆی كاریگەری توشبوون بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

شیهاب عوسمان یەكێك بوو لەپەیامنێرە دیارەکانی PUKmedia و راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و خاوەنی چەندین بابەت و نوسین و راپۆرتی رۆژنامەوانییە.



PM:06:52:03/01/2021