بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كەبەهۆی بڕانی هێڵی كارەبا چەند گەڕەكێك بێئاو دەبن.

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی بڕانی کارەبا لە هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی لە دوێنێ دووشەممەوە 4ی کانونی دووەمی 2020 زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکیە و ئەڵایی بێ ئاو بوون".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە ئاگاداربن و دەست بە ئاوەوە بگرن تا کاتی چارەسەرکردنی گرفتی کارەباکە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە" لە رێگەی هێڵی یەک و دووی ئاوی دووکان بۆ سلێمانی و ئاوی سەرچنارەوە، رۆژانە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ئاو بۆ گەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان و چەند ناوچەیەکی دیکە دابیندەکات". 



PM:01:08:05/01/2021