سەرکردەیەکی شیعە: ئەو دەسەڵاتەی هەرێم هەیەتی لە هیچ سیستەمێکی فیدراڵی‌و کۆنفیدراڵیدا نییە

سەرکردەیەکی دیاری شیعە، پێیوایە ئەو دەسەڵاتەی لەنێوان هەرێم و بەغدایە، لە هیچ سیستەمێکی فیدراڵی و کۆنفیدراڵیدا نییە.
 
 

باقر جەبر سۆڵاغ، سەرکردەی دیاری شیعەکان کە ماوەیەک وەزیری ناوخۆش بووە لە بابەتێکیدا لە هەژماری فەیسبوک نووسیوویەتی"حکومەتی هەرێم دەڵێت ئەگەر نەوت و موچەی فەرمانبەران ڕادەستی بەغدا بکات، هیچ مانایەک بۆ فیدڕاڵیەت نامێنیتەوە، من دەپڕسم دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر خاکی خۆی وهەڕێمی کوردستان چییە؟، ئەگەر ئەوان بەجدی باوەڕیان بەوە هەیە کە هەرێم بەشێکە لە عێراقی فیدڕاڵی".  

 

 سوڵاغ نووسیوویشیەتی " ئەوەی لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێردا دەگوزەرێت، لە هیچ فیدڕاڵییەک یان کۆنفیدڕاڵێکی ئەم جیهانەدا هاوشێوەی نییە، پەیوەندی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان ئەو دەردەخات کە حکومەتی ناوەندیی هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر هەرێمدا نییە".   


سۆڵاغ پێیوایە هەرێم رێگا بە هەموو هێزە دراوسێکانی دەدات بە هێزی عێراقی نەبێت و دەڵێت "حکومەتی هەرێم چاوپۆشی لە بوونی سوپای وڵاتانی دیکە لەسەر خاکەکەی دەکات و ڕێگریی لە چالاکییەکانیان ناکات، ڕێگەشی بە دانانی خاڵی چادودێری، ناوەندی هەواڵگری وسەربازگە داوە، لە هەمان کاتدا ڕێگریی لە بوونی سوپای عێراق لەسەر خاکەکەی دەکات کە لە چوارچێوەی ئەو سوپایەدا یەکەی کورد هەیە ".  



ئەو سەرکردەی شیعەیە پرسیارێکی دیکە ئاڕاستە  بەرپرسانی هەرێم دەکات و دەڵێت، "ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵی مافی سەروەری بەسەر خاکی هەرێمی کوردستاندا نەبێت، ئیدی بۆ داوای پارە لە بەغدا دەکەن".    

 


PM:08:39:05/01/2021