چەمچەماڵ.. بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێك كوژران و برینداربوونی كوڕ و باوكێكی لێكەوتەوە

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاکامی تەقینەوەی گوللـە هاوەنێك لە بەرزاییەكانی بانی مەقان لە قەزای چەمچەماڵ، كوژران و برینداربوونی كوڕ و باوكێكی لێكەتەوە.

 

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی و وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کاتژمێر ٤:٣٠ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی تەقینەوە لەبەرزاییەكایی بانی مەقان هاوڵاتییەكی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی (ع، ح، ب) گیانی لەدەستدا و باوكیشی كە ٧٠ ساڵە بریندار بوو".

 

وتیشی" رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی گوللـە هاوەنێکی سەردەمی دەسەڵاتی بەعس لەناو باخچەی ماڵێک روویداوە، لەئێستاشدا تەرمی قوربانییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی كراو بریندارەكەش بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كرا". 




PM:09:22:06/01/2021