دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بە ساختەكاریی بێ پێشینە دەكات لە هەڵبژاردەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكەی و دەڵێت" سازش ناكەین و دان بە دۆڕاندا نانێن".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبەردەم لایەنگرانی لە نزیك كۆشكی سپی لە واشنتۆن ڕاگەیاند" هەرگیز وازناهێنین و دان بە شکستدا نانێن، میدیای درۆزن و ساختە گەورەترین گرفتی ئەوانە".
ترەمپ راشیگهیاند" ٧٥ ملیۆن دەنگم هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێن تۆ دۆڕایت، رێگە نادەم دەنگەکانمان کپ بکرێتو قبوڵی ناکەم".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر جۆبایدن و بە فەرمیکردنی پرۆسەکە لە کۆبوونەوەدان، هاوکات لەکاتێکدا کە کۆنگرێس ئەیەوێت دەنگی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا پەسەند بکات خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ترەمپ لەچەند دەرگایەکەوە چوونە ناو کۆنگرێسەوە، وە تائێستاش خۆپیشاندان بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن، بەڵام لەم شەودا کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران کۆدەبنەوە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و تائێستا لەو تانانە دەکۆڵنەوە کە لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان گیراون