کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکرێت

مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠٢٠ کە تا ئێستا ئەو  مووچەیەو مووچەی مانگی ١٢ ش نەدراوە، بڕیارە لە مانگەدا مووچەی مانگی ١١ دابەشبکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی میدیا " کەوتووە کۆتایی هەفتەی داهاتوو یان رۆژی یەک شەممە ١٧ ی کانوونی دووەم دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

ئەو مووچەیەی دەدرێت بە داهاتی ناوخۆی هەرێم کە لە نەوتی فرۆشراو داهاتی دەروازەکان و داهاتەکانی تر ناوخۆ دەدرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەگەر زۆر هەیە کە مووچە بەبڕین ٢١% دا دابەشبکرێت.

 

هەرچەندە لە ئێستادا بۆ ئەم مانگە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زەحمەتە، بەلآم ئەگەر رێککەوتنی بکرێت زۆر بابەت لە مووچەی مووچەخۆران دەگۆڕدرێت و ئەگەر زۆرە مووچەی مانگەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەیەکەوە بدرێت کە دوو مانگ دەکات.

 

 



PM:08:40:08/01/2021