کۆمسیۆن رەتیدەکاتە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کردبێت

لە راگەیاندراوێکدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رەتیكردەوە پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراقی بۆ دوای مانگی ئەیلول خستبێتە بەردەم سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق.


بەپێی راگەیەندراوێكی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆمسیۆن ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیداو رەتیكردەوە پێشنیازی دواخستنی وادەكەی كردبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، گفتوگۆكراوە لەسەر ئاستەنگەكان، نەك دواخستنی پرۆسەكە.

 
ئەوە لە کاتێکدایە ژمارەیەک لە میدیا کوردی و عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە کۆمسیۆن دوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کردووە.


دوێنێ دوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەو کۆمسیۆنی باڵاو نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیاندنێکدا داوا لە پەرلەمان کرا کە یاسای ئەنجومەنی دادوەری تەواو بکات و خۆی هەڵوەشێنێتەوە تا هەڵبژاردن لە مانگی حوزەیراندا ئەنجام بدرێت.

 


PM:12:04:15/01/2021