کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتێکی لەبارەی داهاتی فروشتنی نەوتی هەرێم بڵاوكردەوە

كۆمپانیاى وردبینیى دیلۆیت راپۆرتێکی لەبارەی داهاتى هەناردە و فرۆشتنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نۆ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠  بڵاوکردەوە.

بەگویرەی راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای دیلۆت، لە ماوەی نێوان (١)ی كانونی دووەمی (٢٠٢٠) تاوەكو مانگی (٩)ی  (٢٠٢٠)، ١٢٤ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار و ٩٢١ بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

دیلۆت ڕاشیگەیاندووە" كۆی گشتی نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا سێ ملیار و ١٧٦ ملیۆن و ١٣٦ هەزار و ٧٢١ دۆلار بووە و دوای دەركردنی پارەی حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت و تێچووەكانی دیكە، ئەوەی كە سافی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە یەک ملیار و ٨٣١ ملیۆن و ٧٤١ هەزار و ٩٦٤ دۆلار بووە". 

 

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠٢٠

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠٢٠ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠٢٠ تاکو٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٠



PM:05:00:15/01/2021