سەرکردەیەکی شیعە حیزبێکی نوێ دروستدەکات

لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کردنەوەی دەرگای ناو تۆمارکردنی پارتەکان، سەرکردەی دیاری شیعە باقر جەبر ئەلزوبیدی حیزبێکی سیاسی نوێی راگەیاندو بەفەرمی مۆڵەتی لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وەرگرت.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پارتە نوێیەکە کەباقر زوبەیدی سەرۆکایەتی دەکات رۆژی ١٤ی ئەم مانگە لەبەغدا کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجامدا و بەفەرمی مۆڵەتی لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە ناوی ( ئینجاز ) ەوە وەرگرت.

 
 پارتەکەی جەبر لە درووشمە سەرەکیەکانی جەخت لەسەر ئاوەدانکردنەوە، دادپەروەری و گەرەنتیکردنی ژیانی هاوڵاتیان دەکات.


ئەلزوبەیدی ساڵی ١٩٤٦ لەپارێزگای میسان لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری لەئەندازیاری شارستانیدا هەیە، یەکێک بووە لە سەرکردەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ساڵی ٢٠٠٤ وەزیری ئاوەدانکردنەوە بوە لەحکومەتەکەی ئەیاد عەلاوی


ساڵی ٢٠٠٥ وەزیری ناوخۆ بوە لە  لەحکومەتەکەی ئیبراهیم جەعفەری، ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ وەزیری دارایی بوە لەحکومەتەکەی نوری مالیکیدا ساڵی ٢٠١٤ دا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە لەحکومەتەکەی حەیدەر عەبادیدا.

 


PM:08:45:15/01/2021