ئیلیسا خەڵاتی music awards ڕەتدەكاتەوە

گۆرانبێژی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەمساڵ وەرگرتنی خەڵاتی (music awards) ڕەتكردۆتەوە.
ئەو گۆرانبێژە لە پرۆگرامی (هیدا حكی) كەناڵی (Mtv) لوبناندا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمساڵ پێیان ڕاگەیاندووە كە براوەی خەڵاتی music) awards)، بەڵام ئەو خەڵاتەكەی ڕەتكردۆتەوە، چونكە هەستی كردووە خەڵاتەكە ئەو گرنگییەی ساڵانی ڕابردووی نەماوە، بەو پێیەی لەمساڵدا جگە لە خەڵاتی باشترین ئەلبوم، چەند گۆرانبێژێكیش خەڵاتی باشترین گۆرانی و باشترین كلیپیان وەرگرت، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها هونەرمەندێك خەڵاتەكەی وەردەگرت.
پێشتر ئیلیسا توانیوێتی سێ خەڵاتی music awards)) بباتەوە كە یەكێكە لە خەڵاتە بەناوبانگە جیهانییەكان و دەبەخشرێتە ئەو كەسانەی كارە هونەرییەكانیان سەركەوتنێكی زۆر بەدەست دێنێت.
مانگی ڕابردوو خەڵاتەكانی music awards)) لە شاری مۆناكۆی فەرەنسا دابەشكرا و، هەریەك لە سەمیرە سەعید و نانسی عەجرەم و كارول سماحە و شاب خالید.
لەلایەكی دیكەوە ئیلیسا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە كە بۆ پێشەكی درامای (لو)ی وتووە.








PM:02:15:12/06/2014