وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاری دەربارەی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی زانستی تایبەت بە هەڵپەساردنى چەند بابەتێکى نێو کتێبى کیمیایى کە تەنها بۆ ئەمساڵ کارى پێدەکرێت دەردەکات. 

 

بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە تێیدا هاتووە" هەردوو بەندی (٩) و (١٢)ی نێو وانەی كیمیای قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی زانستی لابرد".

 

ئەوەشی خسۆتەڕوو، لابردنی ئەو دوو بەندە لە وانەكەدا تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندن كاری پێدەكرێت و ئەو قوتابیانەش دەگرێتەوە كە بەشێوەی دەرەكی و چاککردنی تێکڕایی نمرە تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن. 

 

دەقی نوسراوەکەی پەروەردەی هەرێم: 



AM:11:20:24/01/2021