مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ ساڵڕۆژی ئازادکردنی کوبانێ بڵاودەکاتەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی لە ساڵڕۆژی رزگارکردنی شاری کوبانێ دەڵێت" یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش".

 
لە‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەت نووسیویه‌تی "ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش".

 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین".

 
رۆژی ٢٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ رۆژی رزگارکردنی کوبانێ و شکاندنی داعشە، رۆژی پشتگیری باشووری کوردستانە  بۆ رۆژئاوای کوردستان و ناردنی یەکەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە بۆ داکۆکیکردن لە کۆبانێ.

 


PM:09:59:26/01/2021