لە بارەی جوڵاندنی هێزەوە لە مەخمور
سیروان بارزانی روونکردنەوە دەدات

سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخموری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، سیروان بارزانی، هەواڵی  حاڵەتی ئامادەباشیی هێزی پێشمەرگەی لە میحوەری مەخمور رەتکردەوە و دەڵێت " پێشمەرگە چەند سەنگەرێکی نوێی لێداوە و خانوی نوێی دروستکردوە بۆ وەرزی سەرما."


لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی پارتی، سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخموری پێشمەرگە دەڵێت " ئەو جموجۆڵەی پێشمەرگە کە لە سنورەکە هەبووە، تەنها جێگۆڕکێکردن بوە بە هێزەکان" و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق ئاساییە".


لە درێژەی لێدوانەکەیدا بەرپرسی میحوەری مەخمور دەڵێت " پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەییدایە بۆ روبەڕوبونەوەی داعش و لەگەڵ سوپای عێراق هیچ گرفتێک نەهاتوەتە پێش".

 
چەند رۆژێکە پارتی هێزی پێشمەرگە رەوانەی مەخمور دەکات بەتایبەتی ئەو ناوچانەی دەکەوێتە پشتی کێڵگە نەوتییەکانی کاندیناواوە، پارتی بەرامبەر سەنگەر و بارەگاکانی سووپای عێراق هێزەکانی جێگیرکردووە ، ئەمە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا نەگەیشتۆتە هیچ ئەنجامێک.

 

لەم لینکەوە زیاتر بخوێنەرەوە..
 




AM:10:52:29/01/2021