خانمە گۆرانبێژی كورد دالیا ئەحمەد بەهۆی نەخۆشیەوە لە ئەوروپا كۆچی دوایی دەكات و بڕیاریشە تەرمەكەی بگەڕێندرێتەوە بۆ كوردستان.
لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوای كرد.
دالیا ئەحمەد كە خاوەنی چەند گۆرانی كلیپێكەوە ماوەی نزیكەی 20 ساڵە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی 41 ساڵیدا هەر لەو وڵاتە كۆچی دوایی دەكات.
بڕیارە لە ڕۆژی 23 مانگ تەرمی دالیا لەڕێگەی فڕۆكەخانەوە لە شاری كیلی ئەڵمانیاوە، بگەڕێندرێتەوە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێكدا بەخاك بسپێردرێت.