گۆرانیبێژە ناودارەكەی كورد كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی ناسراوی كورد، ماهیر ئەمین كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە كە تێكستی گۆرانیەكە لەلایەن دوو شاعیرەوە نوسراوە.

هونەرمەند ماهیر ئەمین نوێترین كلیپی بەناوی "بەدوامدا مەگەڕێ" بڵاوكردەوە كە لە دەرهێنانی دانەر هاوارە و تێكستی گۆرانییەكە دلاوەر قەرەداغی و ڕەوشت ڕەشید نوسیویانە.

موزیكی ئەم  بەرهەمە لەلایەن هۆگر عەزیزەوە دانراوە، لە ئاوازی ڕەوشت ڕەشیدە و كاری دەنگ زیرەك ئەمین كردویەتی، و میكس هۆگر عەزیز و ماستەرینگ بەهجەت نەجات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ماهیر ئەمین ساڵی 1973 لە شارۆچكەی ڕەواندوز لەدایكبووە و دەرچووی كۆلێژی ئەندازیارییە، بە كاری میوزیك و گۆرانی دەستی بەكاری هونەری كردووە و خاوەنی ژمارەیەك بەرهەم و كلیپە.



PM:02:51:01/05/2017